بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسعەد فەرهادی لە کۆبوونەوەی بەرنامەڕێزی بەرنامەکانی هەفتەی یەکگرتوویی بە پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەبیع الاول ڕایگەیاند: حەوزەی هونەری کوردستان تا ئێستا نۆزدە جار ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی لە سنە بەڕێوە بردووە.
ناوبراو درێژەری دا: ئێستا بیستەمین خولی لێزلێنانی ئەو عارفە کوردە ڕۆژی دووشەممە 26 ی خەرمانان لە مزگەوتی گشتی سنە بەڕێوە دەچێت.
جێگری ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستانیش لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی دەف ژەنی بە بەشداری دەف ژەنان و دەروێشەکانی کوردستان لە گۆڕەپانی ئازادی سنە لە دوازدەی ڕەبیع ئەوەل هەواڵی دا.
Your Comment